نەخۆشخانەی خێرخوازیی نەخۆشانی کۆرۆنایی لە مەهاباد کرایەوە

نەخۆشخانەی خێرخوازی کاتیی ٧٤ قەرەوێڵەیی شاری مەهاباد بۆ نەخۆشانی کۆرۆنایی کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نەخۆشخانەی خێرخوازی کاتیی ٧٤ قەرەوێڵەیی شاری مەهاباد بۆ نەخۆشانی کۆرۆنایی بە تێچووی ١٢ ملیارد ڕیاڵی دەستی بە کار کرد.

پارێزگاری ئازەربایجانی رۆژئاوا لە ڕێوڕەسمی کرانەوەی ئەو نەخۆشخانەیە وتی: ئەگەرچی لە دەسپێکی پەرەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا ژێرخانی پێویست بە گشتی ئامادە نەبوو، بەڵام ئەوڕۆ لە سای یارمەتی خەڵکی و بەرپرسان هەلومەرجی بەرەنگاربوونەوە و دەرمانی کۆرۆنا ڕوو لە باشتر بوونە.

شەهریاری بە ئاماژە بەوەی کە بەرپرسایەتی بە ئەستۆگرتنی کۆمەڵایەتی لە لایەن خێرخوازان، گرووپگەلی جیهادی، ڕێکخراوگەلی خەڵک‌تەوەر و میدیاکان لە مێژووی ئەم وڵاتەدا بە یادگاری دەمێنێتەوە، وتیشی: هیوادارین بەو هەوڵانە و داکۆکی لە زەروورەتی مانەوە لە ماڵ، بە زووترین کات ئەو نەخۆشییە تێک بشکێنین.

News Code 31707

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =