ڕۆژانە ٦٥ هەزار بتڵ مادەی پاکژی لە کوردستان بەرهەم دێت

سەرۆکی ڕێکخراوی پیشە و کانگا و بازرگانی کوردستان وتی:ئێستاکە ڕۆژانە ۶۵ هەزار بتڵ مادەی پاکژی لە چوار یەکەی بەرهەم هێنان لە پارێزگا بەرهەم دێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, چوارەمین هێڵی بەرهەم هێنانی مادەی پاکژی لە کوردستان کە لە ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە بە فەرمانی سەرۆک کۆمار چالاکی خۆیی دەست پێکرد.

دەرەوەزمی لەو گفتوگۆیەدا وتی: ڕۆژانە ۶۵ هەزار بتڵ مادەی پاکژی لە چوار یەکەی بەرهەم هێنان لە کوردستان بەرهەم دێت کە ئەگەر چالاکییەکان لە دوو کاتی جیاواز ببەنە پێشەوە، دەتوانرێت ۱۲۰ هەزار بتڵ بەرهەم بێت.

ناوبراو زیادی کرد: تا ئێستا ۱۴۰ هەزار بتڵ بەرهەم هاتووە کە ئەگەر ئەو ڕەوتە درێژەی هەبێت و بتوانرێت کحولی پێویستی یەکەکان دابین بکرێت جگە لە دابین کردنی پێداویستی پارێزگا، پێداویستی پارێزگاکانی تریش دابین بکرێت.

دەرەوەزمی وتیشی: ئەم هێڵە توانای بەرهەم هێنانی ڕۆژانە ٢٤ هەزار لیتر مادەی پاکژی هەیە.

News Code 31657

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =