بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر فەرزین ڕەزاعی ڕایگەیاند: لە نیوەرۆی شەممە دووهەمی خاکەلێوە بۆ یەکشەممە سێی خاکەلێوە ١٦ نەخۆشی نوێ تووشی کۆرۆنا هاتوون و ژمارەی تووش بووان بە گشتی گەیشتووەتە ٢٣٨ کەس.
ناوبراو زیادی کرد: تا ئێستا ٦٦٢ کەس تاوی کردنەوەی بۆ کراوە کە ٢٣٨ کەسیان ئەرێنی بووە و ٣٧٠ کەسیشیان نەرێنی بووە.
ڕەزاعی زیادی کرد: ئاماری تووش بووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگا بە شارەکانی کوردستان بە ڕیزەوە بریتیە لە: سەقز ٨٥ کەس، بانە ٥١ کەس، سنە ٤١ کەس، کامیاران ١١ کەس، قوروە ١٧ کەس، مەریوان ٦ کەس، دیواندەرە ١٠ کەس، بیجاڕ ١٤ کەس، دێولان ٢ کەس و سەوڵاوا یەک کەس.
ڕەزاعی جەختی کرد: لە سەرجەم گیان لەدەست داوان بە هۆی کۆرۆنا لە کوردستان لە شارستانی سەقز ١٢ کەس، لە سنە سێ کەس، لە قوروە سێ کەس، لە بانە پینج کەس، لە مەریوان یەک کەس، لە بیجاڕ ٢ کەس و لە کامیاران ٢ کەس خەوێندرابوون.
Your Comment