یەکەم نەخۆشی تووش بوو بە کۆرۆنا لە ماهاباد گیانی لەدەست دا

وتەبێژی لێژنەی ڕاگەیاندنی نەخۆشی کۆرۆنا لە مەهاباد وتی: یەکێک لە نەخۆشە گوماناوییەکان بە کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی ئەو شارە گیانی لەدەست داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی دەزگای تەندروستی مەهاباد وتی: ئەو کەسە ژنێکی٦٠ ساڵان بوو کە لە هەفتەی ڕابردووەوە لە نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی مەهاباد بە هۆی نیشانەکانی کۆرۆناوە خەوێندرابوو.

ئەمیر بێهزاد زیادی کرد: تا کاتێک کە وەڵامی تاوی کردنەوەی ئەو نەخۆشە ڕانەگەیێندرێت، ناتوانین پشت ڕاستی بکەینەوە کە بە هۆی کۆرۆناوە مردووە.

ناوبراو بە ئاماژە بە بەرز بوونەوەی ژمارەی تووش بووان لە مەهاباد، وتی: بە ئەرێنی هاتنەوەی وەڵامی تاقی کردنەوەی هەفت کەسی دیکە لە ٢٤ کاتمێری ڕابردوو، ژمارەی تووش بووان بە کۆرۆنا لە ئەو شارستانە گەیشتە ٢٤ کەس.

News Code 31644

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 14 =