بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کیانووش جەهانپوور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ، بە ئاماژە بە ئەوەی کە ٩٦٦ کەسی نوێ تووشی کۆرۆنا هاتوون، وتی: تا ئێستا ٢٠ هەزار و ٦١٠ کەس لە ئێران تووشی ئەو نەخۆشیەن.
ناوبراو زیادی کرد: ژمارەی ئەو کەسانەش کە ڕزگاریان بووە گەیشتووتە ٧٦٣٥ کەس.
جەهانپوور درێژەی دا: بەداخەوە لە ماوەی ڕۆژی ڕابردوو تا نیوەڕۆی شەممە، ١٢٣ کەس گیانیان لەدەست داوە کە بە گشتی ژمارەی گیان لەدەست داوان لە ئێران بۆ ١٥٥٦ کەس بەرز بووەتەوە.
Your Comment