بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی حزبوڵڵای لوبنان شەوی هەینی وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی نەورۆز، لە سەر هەندێک گۆڕانکارییەکانی لوبنان و ناوچەکە قسەی کرد.
سەید حەسەن نەسروڵڵا لە میانەی لێدوانەکەیدا جەختی کرد: تەواوی کەسانێک کە لە سووریا و ئێران تینە ناو لوبنان پشکنینیان بۆ دەکرێت و لە ماڵەوە کەرەنتین دەکرێن و هەندێک لە ئەو بوارەوە ڕەگەزپەرستانە بەرەوڕوو دەبنەوە و جیاوازی دادەنێن. سێ ناوچە لە ئەو شەرەدا بە شێوەی ڕەگەز پەرستانە لە گەڵیان بەرەوڕوو دەبنەوە کە ئەوانەش غەزە، یەمەن و ئێرانن. ئەو ناوچەگەلە کە لە ژێر گەمارۆ و شەڕدان لە گەیشتنی یارمەتی و دەرمان و جیهازاتی پزیشکی بۆیان ڕێگری دەکرێت و سەرەڕای کۆرۆنا لە ژێر توندترین گەمارۆکاندان.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: دەوڵەت و نەتەوەی ئێران لە ژێر سێبەری قورسی گەمارۆکان درێژە دەداتە ڕووبەڕوو بوونەوەی کۆرۆنا. ئایا کات یئەوە نەهاتووە کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە سەر ترامپی خوێنڕێژ و ڕەگەزپەرست بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆی جیهازاتی پزیشکی هاوار بکەن.
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا وتی: بۆ من سەلماوە کە ترامپ مرۆڤ نییە چونکوو دەیەوێت واکسن بەس بۆ ئەمریکا بێت.
Your Comment