بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی ئۆرنسهل، پارتی دیموکراتیکی گەلان (HDP) بۆ پێشگری لە تەشەنەسەندنی ڤایرووسی کۆرۆنا لە وڵاتی تورکیا، وێرای هەڵوەشاندنەوەی هەموو گردبوونەوەکانی نەورۆزیی، بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک داوای لە خەڵکی کوردی تورکیا کرد کە نەورۆز لە ماڵی خۆیان بە داگیرساندنی ئاگرێک لە بانیجەی ماڵیان جەژن بگرن.
لە ڕاگەیێندراوەکەی هەدەپەدا هاتووە: نەورۆزی ئەوساڵ کاتژمێری ٢٠:٢٠ی ٢٠ی مارچی ٢٠٢٠ی زایینی (١ی نەورۆز) لە بەر پەنجێرە و بانیجەی ماڵی خۆتان و بە هەڵکردنی شوعلە و ئاگرێکی چکۆلە، لایت، چهرخ و ڕۆشنایی مۆبایلهکان و بە گۆڕانیی فوڵکلۆر و خۆماڵی جەژن بگرن.
ئهم پهیامه به #NEWROZHERYERDE له تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تورکیادا بڵاو بۆتهوه.
Your Comment