بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە داخەوە رۆژی ڕابردوو دوای داخرانی دەرگاکانی حەڕەمی حەزرەتی ئیمام ڕەزا (دخ) لە شاری مەشهەد و حەڕەمی حەزرەتی مەعسوومە (دخ) لە شاری قوم بە ئامانجی یارمەتیی پاراستنی تەندروستی خەڵکی و پێشگری لە تەشەنەسەندنی کۆرۆناڤایرووس بە پێی ڕاگەیاندنی بنکەی نەتەوەیی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، تاقمێک بە ئامادەبوون لە بەردەم حەڕەمی حەزرەتی مەعسوومە، بوونە هۆی سووکایەتی کردن بەو مەزارە پیرۆزە.
سەردار عەبدولڕەزا ئاقاخانی فەرماندەی هێزی ئینتزامی پارێزگای قوم، لەبارەیەوە وێرای داکۆکی لە ئامادەیی تەواوی هێزەکانی پۆلیس و پێشگری لە هەرجۆرە سووکایەتییەکی دووبارە بە حەڕەمی حەزرەتی مەعسوومە (دخ)، ڕایگەیاند: ٢ کەس لە سووکایەتیکەران دەستگیر کراون و توێژینەوەکانی پۆلیس لەوبارەیە درێژەی هەیە.
بۆچوونی ئێوە