AP ١٣٩٨ ڕەشەمە ٢٢ ١٢:٠٤

پۆمپیۆ ڕایگەیاند:

کاردانەوەی ئەمریکا بە کوژرانی سەربازەکانی لە تاجی

کاردانەوەی ئەمریکا بە کوژرانی سەربازەکانی لە تاجی

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: ئەو هێرشە بکوژییەی کە بۆ سەر بنکەی سەربازی تاجی ئەنجامدرا لێخۆشبونی نابێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەتویتێکدا لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند:  "هێرشە بکوژەیەکەی شەوی رابردوو کە بۆ بنکەی سەربازی تاجی لە باکووری بەغداد لێخۆشبونی نابێت.

ڕاشیگەیاند: "دەبێت لێپێچینەوە لە بەرپرسانی هێرشەکە بکرێت".
شەوی رابردوو شانەی راگەیاندنی جەنگی بڵاویکردەوە، بنکەی تاجی کە زۆرینەی هێزە بیانییەکانی تێدا نیشتەجێکراوە لە رێگەی ۱۰ مووشەکەوە کراوەتە ئامانج و مووشەکەکانیش لە ناو بنکەکەدا کەوتوونەتەخوارەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا دوو سەربازی ئەمریکی و بریتانیەک کوژراون و ۱۲ سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش برینداربوون.

News ID 31490

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha