بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە درێژەی پێشگیری و بەرەبەرەکانێ لە گەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا بە پێشنیاری لێژنەی بەڕێوەبەرایەتی قەیران و قبووڵ کردنی ئەنجومەنی دابینی شارستانی قوروە فەرمانی داخستنی بازاڕی شارستانی قوروە دەرکرا و چالاکی دەسفرۆشەکانیش قەدەغە کرا.
بەم پێیە لە ئەمڕۆ چوارشەمم ٢١ ی ڕەشەممەوە بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ واتا ڕۆژی یەکشممە ٢٥ ی رەشەممە بازاڕی ڕۆژی شارەوانی هەڵکەوتوو لە گۆڕەپانی شەهید سولەیمانی و هەروەها کۆگا بازرگانییەکانی شاری قوروە داخران و سەبارەت بە درێژەی چالاکی و یان داخستنیان پاش ئەو ڕێکەوتە دیسان بڕیار دەدرێت.
Your Comment