بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە جروزالیم پۆست، مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانەکەی خۆیدا وتی کە سەردار سولەیمانی ، دژی ئایینی جوو بوو و دەوڵەتی ترامپ بێ ئاسایشی ئیسرائیل ئەوی تیرۆر کرد.
مایک پەمپێئۆ لە کۆبوونەوەی ساڵانی کومیتەی پێوەندی گشتی ئەمریکا و ئیسرائیل (ئایپەک) زیادی کرد: گەڵاڵەی تاک لایەنەی ناسراو بە ڕێککەوتنی سەدە، بەڵێنی خۆی بە ئیسرائیلییەکان ئەو جۆرە نیشانیان دا کە هیچ دەوڵەتێک بە قەد دەوڵەتی ترامپ عاشقی ئیسرائیل نییە.
پەمپێئۆ لە درێژەدا وتی: ترامپ، سەردار سولەیمانیی کە بە یەکێک لە گەورەترین تیرۆریستەکانی دژە جوو دەزانی، لە جیهان لابرد.
پەمپێئۆ بە ئەو پاگەندە کە بەختەوەری ئیسرائیل، داهاتوویەکی باشی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناڤین بەدواوە دەبێت، وتی: لە بریتانیا و فەڕەنسا جەخت کرا کە دژایەتی لە گەڵ ئیسرائیل بە واتای دژایەتی لە گەڵ جووە و هەندێک لە وڵاتانی ئەمریکای لاتینیش قودس وەکوو پێتەختی ئیسرائیل بە فەرمی دەناسێنن.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: خەڵکی بە شەرەفی ئێران ڕقیان لە جوو نییە ئەوە دەوڵەتی کۆماری ئیسلامییە کە بە بێ ڕوحمییەوە ئەو هەڵوێستەی گرتووەتە پێش. هەر بەو بۆنەوە سەرۆک کۆمار ترامپ وتی تا ئەو کاتەی کە ئێمە لە سەر دەسەڵات بین ئێران دەستی بە چەکی ناڤۆکی ناگات.
بۆچوونی ئێوە