بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی ئەدلەبی سووریا، ڕایگەیاند: ئێران لە نزیک و هەستیارانە خەریکی چاوەدێری و پەیجووریی گۆڕانکاری و پاشهاتە مەیدانییەکانی ئەدلەبە و پێداگرە لە زەروورەتی ئیدارەی کەشی ئاڵۆزی ئێستا و هێورکردنەوەی لە زووترین کاتی مومکیندا.
لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاوردانەوە لە بڕیاری پێشووی سەرکردەی وڵاتانی بەشداری ڕەوتی ئاستانە بۆ بەڕێوەچوونی ئەو دانیشتنە لە تاران، جەخت لە درێژەی هەوڵەکانی خۆی بۆ بەڕێوەچوونی لەم دۆخە هەستیارەدا دەکات و لە سەر ئەو بڕوایەیە کە ئەو دانیشتنە دەتوانێ ڕۆڵێکی کارای بێت لە درێژەی ڕێککەوتنەکانی پێشوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، خۆبواردن لە هەر جۆرە زیان گەیشتنێک بە خەڵکی سڤیل و چارەسەریی سیاسی کێشەکان.
وەزارەتی دەرەوە ڕاشیگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئیدانەکردنی هەڵمەتی لایەنی سێهەم بە تایبەت ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە هەوڵی خەوشەدار کردنی ئەو ڕەوتە دەدات و بەردەوام بە شێوەی نابەرپرسانە بە دوای ئاژاوە هەڵگیرسان لە ناوچە و وەک خۆی ڕایگەیاند ئامانج لە ئامادەبوونی لە سووریا تاڵانی سەرچاوەگەلی نەوتیی ئەو وڵاتەیە.
بۆچوونی ئێوە