ڕاپۆرتی کڕۆنا ئاراستەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی کرا

وەزیری تەندروستی لە ئاراستەکردنی ڕاپۆرتی کرۆناڤایرووس لە دانیشتنی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید نمەکی لە پەراوێزی دانیشتنی بنکەی تەکنیکی بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی کرۆنا، وتی: لەو بنکەیە پرسە هاوپەیوەندەکان بە کرۆناڤایرووس لێکدرایەوە و سەبارەت بە هەنگاوە پێویستەکان، بڕیار درا.

نمەکی هەروەها لە پێکهاتنی بنکەی بەڕێوەبەریی بەرەنگابوونەوەی کرۆنا بە فەرمانی سەرۆک کۆمار و بە بەرپرسایەتی خودی وەزیری تەندروستی لەو بنکەیە، ڕایگەیاند: لە ڕاپۆرتی کرۆناڤایرووسی ئاراستەکراو داوامان لە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی کرد کە باری دەسەڵاتی بنکەی بەرەنگاربوونەوەی کرۆناڤایرووس لە ئاستی دەزگا بەڕێوەبەرییەکان زیاتر بکات، بۆ ئەوەی بڕیارەکانی ئەم بنکەیە وەک بڕیاری نیشتمانی چاو لێ بکرێ و پێڕەوی بکرێت.

وەزیری تەندروستی هەروەها ئاماژەی بە پێدانی پاکێجی تەندروستیی بەرەنگاربوونەوەی کرۆناڤایرووس بە بنەماڵەگەلی قومی هەواڵی دا و وتیشی: لەو پاکێجە کە بە یەکە یەکەی بنەماڵەگەلی قومی دراوە، دەمامک و مادەی دژەهەوکردن و بانگەشەگەلێک بۆ پێشگری لە کرۆنا دانراوە.

News Code 31167

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =