بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران ئەمڕۆ یەکشەمە لە سەرەتای وانە وتنەوەکەیان بۆ تەلەبەکانی وانە ئایینەکان لە تاران، جەختیان کرد: سەرەڕای پڕوپاگەندەی خراپ و زۆری دامودەزگا بیانییەکان بۆ ئەوەی خەڵک بەشداری هەڵبژاردن نەبێت، بەڵام خەڵک بەشدار بوون و سپاسی ئەو ئامادە بوونەیان دەکەین.
ڕێبەری وتیان: ئەم پڕوپاگەندە نەرێنیانەی دوژمن لە دوو مانگ لەمەوپێشەوە دەستیپێکردووە و بە نزیک بوونەوە لە هەڵبژاردن زیاتریش بووەوە و لە دوو ڕۆژی کۆتاییدا بە بیانووی نەخۆشی و ڤایرۆسێک، میدیاکانی دوژمن ، هەموو هەوڵکانی دوژمن ، هەموو هەوڵێکی دا خەڵک بترسێنێ تاکوو پاشگەزیان بکاتەوە لە بەشداریی کردن لە هەڵبژاردن.
ئاماژەشیان دا کە دوژمنی کردنی دوژمنەکان لە گەڵ گەلی ئێران تەنیا بواری ئابووری، فەرهەنگی و بڕوا ئایینی و شۆڕشیەکان نییە و ئەوان تەنانەت دژی هەڵبژاردنەکانی گەلی ئێرانن چونکوو نایانەوێت دیاردەی ئامادە بوونی خەڵک لە سەر سندۆقەکانی دەنگدان بەناوی دین و لە پێناو خزمەت بە شۆرش ببێتە ڕاستیەک.
ڕێبەری زیادیان کرد: هەڵبژاردن لە کۆماری ئیسلامی نیشانی دەدات کە دین نیشانەی تەواوی دیمۆکراسیەکی هەمە لایەنەیە و بەڕێوەبردنی ۳۷ هەڵبژاردن لە ماوەی ۴۱ ساڵ نیشاندەری هەوڵی بێ وێنەی نیزامی ئیسلامی بۆ دیمۆکراسیە.
ڕێبەری بە بانگهێشت کردنی هەموان بۆ ناسینی دوژمن و هۆشیاری لە بەرانبەر دژبەران، جەختیان کرد: لە بەرانبەر چالاکی هەزاران کەس لە بەرەی دوژمن دژی ئێران، دەبێ لە بەرەی گەلی ئێران چەندین میلیۆن کەس ئامادەی بەرگری، گورز وەشاندن و هێرشی بەرانبەر بێت.
Your Comment