AP ١٣٩٨ ڕێبەندان ٣٠ ١٣:٥٥

وەزارەتی تەندروستی ئێران هەواڵی دا؛

ڕەنگە نەخۆشی کۆرۆنا گەیشتبێتە ئێران/ پشکنینی خوێنی دوو کەس

ڕەنگە نەخۆشی کۆرۆنا گەیشتبێتە ئێران/ پشکنینی خوێنی دوو کەس

سەرۆکی ناوەندی پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە پۆزەتیڤ بوونی ئەنجامی پشکنینی سەرەتایی دوو کەس بە گومانی تووش بوون بە کورۆنا ڤایرۆسی نوێ هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کیانووش جەهانپوور، وتی: لە ماوەی دوو ڕۆژی رابردوودا  لە شاری قۆم دوو کەس بە گومانی تووشبوون بە کورونا ئیزۆلە کراون و ئەنجامی بەرایی پشکنینەکان وای نیشان داوە کە ئەو دوو کەس تووشی کورۆنا بوونە .

جەهانپوور زیادی کرد کە قۆناغەکانی دواتری پشکنین خوریکە ئەنجام دەبێت و ئەنجامی یەکلایی تاقی کردنەوەکان دواتر بە خەڵک ڕادەگەیێنین.

جەختیشی کرد کە گرووپەکانی فریاگوزاری لە شاری قوم دا جێگیر کراون.

News ID 31101

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha