بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، له‌په‌راوێزی بەشداریکردنی لەکۆنفرانسی ئاسایشی میونشن مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ نەجاح شەمەری، وەزیری بەرگری عێراق کۆبوەوە.
بارزانی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌وه نوسیوویه‌تی: "ئەمڕۆ پێشوازیمان لەنەجاح شەمەری کرد‌و گفتوگۆمان لەبارەی گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق‌و ناوچەکە کرد و جەختمان لەگرنگیی سەقامگیربوونی بارودۆخی عێراق کردەوە و ئاماژەمان بەهەوڵەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق کرد".
ئه‌وه‌شی نووسیوه: "ئێمە لە گەڵ پێکهێنانی حکوومەتێکین زۆرینەی پێکهاتەکانی عێراق پشتیوانیی لێ بکەن‌و پابەندیش بێت بەمافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان."
مەسرور بارزانی ده‌ڵێت: "هەروەها گرنگیی بەردەوامبونی هەماهەنگیی زیاتری نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقمان بۆ روبەڕوبونەوەی هەرەشە بەردەوامەکانی تیرۆریستانی داعش تاوتوێ کرد."
Your Comment