دەسەڵاتی جەنگی ترامپ دژی ئێرانی سنووردار کرایەوە

ئەنجومەنی سنای ئەمریکا بڕیارنامەیەکی دووپارتیی پەسند کرد کە بە پێی ئەو بڕیارنامە سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە بێ مۆڵەتی کۆنگریسی بۆی نییە هێزی سەربازی لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بە کار بێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەنجومەنی سنای ئەمریکا بڕیارنامەیەکی دووپارتیی پەسند کرد کە بە پێی ئەو بڕیارنامە سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە بێ مۆڵەتی کۆنگریسی بۆی نییە هێزی سەربازی لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بە کار بێنێت.

ئەو بڕیارنامەیە داوا لە ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەکات کە هێزەکانی ئەو وڵاتە بۆ شەڕی دژی ئێران بە کار نەیێنێت، مەگەر ئەوەی کە کۆنگریسی سەرەتا شەڕی ڕاگەیاندبێ یان مۆڵەتێکی دیار بۆ کەڵک وەرگرتن لە هێزی سەربازی دژی ئێران پەسند کرابێت.

پەسندکراوی نوێ، جۆرە پلانێکی "هاوتەریب"ـه و پاش پەسندکران لە دوو ئەنجومەنی سنا و کۆنگریسی بۆ واژۆکران ڕادەستی سەرۆک کۆمار ناکرێت، هەر بۆیە وەک یاساگەلی ئەمریکی بڕەوی ڕاپەڕاندنی نییە.

پێشتر کۆشکی سپی ڕایگەیاندبوو کە پریزیدێنت ترامپ ئەو پڕۆژەیاسایە لە ئەگەری پەسندکران، ڤۆتۆ دەکا.

رۆژی ڕابردوو (پێنج شەممە ٢٤ی رێبەندان) پاش ٤ کاتژمێر دانیشتن و گفتوگۆی نوێنەرانی سنا لە سەر پلانی کەمکردنەوەی دەسەڵاتی جەنگی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دژی ئێران، ٥٥ سناتۆر دەنگی ئەرێنیان بەو پڕۆژەیاسایە دا و ٤٥ سناتۆری دیکە دژی پڕۆژەیاساکە بوون.

News Code 31005

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha