بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر حاتمی وەزیری بەرگری لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لیژنەی دەوڵەت، سەبارەت بە پاگەندەی ئەمریکا لەبارەی ستراتژیی ترامپ و پێکهێنانی هاوپەیمانیی بکە بۆتە هۆی کۆتایی هێنان پلانی مووشەکی ئێران، وتی: پرسی هاویشتنی مانگیلە و خودی مانگیلە لە جیهاندا پرسێکی ڕوون و ئاشکرایە و پەیوەندی بە بابەتی مووشەکییەوە نییە. ئەگەرچی لە پرسی مووشەکیشدا ئەوی قەدەغە کراوە بەرهەم هێنانی مووشەکگەلێک بە توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمییە و لە کۆماری ئیسلامی ئێرانشدا شتێکی لەو چەشنەمان نییە.
ئەمیر حاتمی بە داکۆکی لە بەرهەمی مووشەکی ناوخۆیی وەک بژێرەیەکی گرینگی دەسەڵاتی بەرگری ئێران، وتیشی: ئێمە لە بەرهەم هێنانی مووشەکەکانماندا لە سەرجەنگی ئاسایی کەڵک وەردەگرین، چونکە وردبینانەتر ئامانجەکانی دەپێکی و ئەمریکا ئەوەی لە عەین ئەسەددا بۆ دەرکەوت.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە پرسی مانگیلە و مانگیلەبەر دەروەستی بە پلانی مووشەکییەوە نییە، جەختی کرد: ڕەنگە لە مانگیلەیەک بۆ ئامانجی بەرگری کەڵك وەرگرین، مانگیلەبەر تەواو پرسێکی نابەرگرانەیە و ئەوە مافی گەلی ئێرانە و ئێمە لەو چوارچێوەدا پلانەکانمان بەهێزەوە دەبەینە پێش.
ڕاشیگەیاند: توێژینەوەکانمان درێژەی دەبێ و لام وایە سەرەتای ساڵی داهاتوو بتوانین مانگیلەی زەفەری ٢ بە پێی کێشی کەمی بە مانگیلەبەری سیمورغ ڕەوانەی سووڕگەی زەوی بکەین.
بۆچوونی ئێوە