٥ کەس بە تۆمەتی هەوڵ بۆ فرۆشی نەوتی ئێران بە چین دەستگیر کران

وەزارەتی دادی ئەمریکا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک لە دەستگیر کردنی ٥ کەس بە تۆمەتی هەوڵ بۆ فرۆشتنی نەوتی ئێران بە پاڵاوگەیەک لە چین هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دادی ئەمریکا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک لە دەستگیر کردنی ٥ کەس بە تۆمەتی هەوڵ بۆ فرۆشی نەوتی ئێران بە پاڵاوگەیەک لە چین هەواڵی دا.

لە ئەو بەیاننامە هاتووە کە چوار کەس لە ویلایەتی تێگزاز و یەک کەسیش لە نیۆیۆرک بە تۆمەتی هەوڵ بۆ فرۆشی نەوتی گەمارۆ دراوی ئێران بە پاڵاوگەیەک لە چین دەستگیر کراوە.

بە پێی پاگەندەی وەزارەتی دادی ئەمریکا، ئەو پێنج تۆمەتبارە لە ماوەی کاتیی ٢٠١٩ تا فێڤریەی ٢٠٢٠ بە پێشێل کردنی یاسای گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران هەوڵیان داوە تا بەستێن بۆ کڕینی نەوتی ئێران بۆ فرۆشی نەوتی ئێران بە پاڵاوگەیەک لە چین خۆش بکەن.

وەزارەتی دادی ئەمریکا هەروەها پاگەندەی کرد کە تۆمەتباران دەیانەویست لە کۆمپانیایەکی لەهستانی وەکوو فرۆشیاری نەوتی ئێران کەڵک وەربگرن.

ئەو بەیاننامە لە درێژەدا ڕایگەیاندووە کە ئەگەر تۆمەتەکەیان پشت ڕاست بکرێتەوە، ئەوان لانی زۆر بە ٢٥ ساڵ زیندانی و پێدانی لانی زۆر ١.٢٥ ملیۆن دۆلار سزای نەختی سزا دەدرێن.

News Code 30971

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 11 =