مووشەکی خاڵ‌پێک و زیرەک لە رێپێوانی ٢٢ی رێبەندان ڕوونوێنی کران

ڕێکخراوی پیشەسازی بەرگری و پاڵپشتیی هێزی چەکداری بە کردنەوەی پیشانگایەک لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی رێپێوانی ٢٢ی رێبەندانی تاران، ژمارێک لە جیهازاتی بەرگریی بەرهەمی ناوخۆیی نمایشی گشتی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی پیشەسازی بەرگری و پاڵپشتیی هێزی چەکداری بە کردنەوەی پیشانگایەک لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی رێپێوانی ٢٢ی رێبەندانی تاران، ژمارێک لە جیهازاتی بەرگریی بەرهەمی ناوخۆیی و لەوان "بۆمبای زیرەکی باڵابان، مووشەکی خاڵ‌پێک، نەفەربەری زێڕەڤانی دژە مین و دژە بۆسەی ڕەعد و بۆمبای زیرەکی دوورهاوێژ"ی نمایشی گشتی دا.

شایانی باسە، لە سەر مووشەکی خاڵ‌پێکی سوپا رشتەیەک لە رێبەری باڵای شۆڕش نەخشاوە کە فەرموویانە: "ئەگەر ڕژیمی زایۆنی غەڵەتێک بکات، تەلئاڤیڤ و حەیفا تەخت و پەخت دەکەین".

News Code 30960

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 6 =