AP ١٣٩٨ ڕێبەندان ٢١ ١٥:٤٥

وەزیری تەندروستی هەواڵی دا:

کۆنتڕۆڵی سنوورەکانی ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی کرۆناڤایرووس

کۆنتڕۆڵی سنوورەکانی ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی کرۆناڤایرووس

وەزیری تەندروستی لە کۆنتڕۆڵ و پرپیت‌کردنی ناوەندە سنوورییەکانی وڵات بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی کرۆناڤایرووس هەواڵی دا و وتی: زبڵی فرۆکەیەک کە خوێندکارانی لە چین گەڕاندەوە، بە شێوازێکی دیار لە ناو بران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید نمەکی لە ڕێوڕەسمی وەبەرهێنانی بنکەی زانیاری لە سەر هێڵی بیمە کراوان کە لە ڕێکخراوی بیمەی سڵامەت بەڕێوەچوو، سەبارەت بە کرۆناڤایرووس وتی: بە خۆشحاڵییەوە تا ئێستا هیچ بابەتێکی سەلمێندراومان لە تووشبوون بەو نەخۆشییە لە ناوخۆی وڵاتدا نەبووە و هەموو نمونە جێی گومانەکان بە ڕێکوپێکی سەح کراون.

وتیشی: ٣٦ شوێن و ناوەندی سنووری کۆنتڕۆڵ و پڕپیت کراون و تەنانەت زبڵی فرۆکەیەک کە خوێندکارانی لە چین گەڕاندەوە، بە شێوازێکی دیار لە ناو بران.

نمەکی بە ئاماژە بە داخرانی گەشتەکان بۆ چین، هیوای خواست تا دوو حەوتەی داهاتوو بتوانن فازی یەکەمی کرۆنا کۆنتڕۆڵ بکەن.

News ID 30947

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha