AP ١٣٩٨ ڕێبەندان ٢١ ١٢:٤٦

جێگری وەزیری تەندروستی:

هیچ کەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبووە

هیچ کەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبووە

جێگری تەندروستی وەزارەتی تەندروستی وتی: هاووڵاتیان هەواڵەکان لە سەر ڤایرۆسی کۆرۆنا بەس لە وەزارەتی تەندروستی وەربگرن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ڕەزا ڕەئیسی، بە جەخت لە سەر ئەوەی کە تا ئێستا لە ئێران هیچ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبووە، زیادی کرد: تەواوی ڕێگا زەوینی، ئاسمانی و دەریاییەکان بە پێشکەوتووترین جیهازات لە ژێر چاوەدێری کارناسانی تەندروستی دایە.

ناوبرو وتی: تەواوی خوێندکارە گەڕاوەکان لە شاری ڤۆهانی چینیش لە سەلامەتی تەواودا لە ژووری داخراو و تایبەتدان.

ڕەئیسی زیادی کرد: پزیشکی پسپۆڕ، کارناسانی کاروباری نەخۆشییەکان، تەندروستی ژینگە و ئورژانس لە شوێنە تایبەتەکەدا جێگیرن و چاوەدێری تەواویان بە سەر شوێنی مانەوەی ئەو خوێندکارانە هەیە.

ناوبراو بە ئاماژە بە بڵاو کردنەوەی دەنگۆگەلێک لە سەر ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ئاشکرای کرد: جەخت دەکەیەنەوە کە هیچ کەس لە ئێران تووشی ئەو ڤایرۆسە نەبووە و هاووڵاتیان هەواڵەکان لە سەر کۆرۆنا ڤایرۆس بەس لە وەزارەتی تەندروستییەوە، شوێنگیری بکەن.

News ID 30944

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha