ڕەوتی سەدر هەڕەشەی ڕووخانی دەوڵەتەکەی تەوفیق عەلاوی دەکات

ڕەوتی سەدری عێراق هەڕەشەی کرد، ئەگەر پێکهاتەی دەوڵەتی داهاتووی ئەو وڵاتە کەسایەتیی حزبی تێدا بێت سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو لە سێ ڕۆژدا دەڕووخێنین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پێی نووسراوی ڕۆژنامەی قودسی عەرەبی، کازم عیساوی ڕاوێژکاری ئاسایشی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەی لە بەغدا جەختی کرد، موقتەدا سەدر ئەگەرکەسانی حزبی بە تایبەتی کەسانی چەکداری شیعە بهێنێتە نێو دەوڵەتەوە لە ماوەی سێ ڕۆژدا دەوڵەتەکەی دەڕووخێنین و عێراق دەکەینە جەهەننەم بۆ موحەمەد تەوفیق عەلاوی سەرۆک وزیرانی ڕاسپێردراو.

عیساوی زیادی کرد: ڕەوتی سەدر بە هیچ لەونێک نابێتە بەشێک لە دەوڵەت.

بەرهەم ساڵح، عەلاویی لە یەکەمی فێڤریەوە ڕاسپاردووە بۆ پێکهێنانی دەوڵەت و بەم شێوەیە ئەو ٣٠ ڕۆژ دەرفەتی هەیە تا کابینەی خۆی بۆ وەرگرتنی دەنگی متمانە بناسێنێتە پەرلەمان.

عیساوی هەروەها هەڕەشەی کرد، ئەگەر لەمپەرێک لە پێکهێنانی دەوڵەتی عەلاوی بێتە ئاراوە لایەنگرەکانی ڕەوتی سەدر هێرش دەبەنە سەر ناوچەی سەوز.

News Code 30943

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 9 =