AP ١٣٩٨ ڕێبەندان ٢١ ١٠:١٠

جێگری فەرماندەی گشتی سوپا:

ئێران ئەمڕۆ بووەتە هێزێکی گەورەی جیهان

ئێران ئەمڕۆ بووەتە هێزێکی گەورەی جیهان

جێگری فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران وتی: ئێرانی ئیسلامی ئەمڕۆ بووەتە هێزێکی گەورە لە جیهان و بە ڕێبەری گەورەی خۆیەوە بووەتە نمانەیەک بۆ نەتەوە ئازادەکانی جیهان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەریادار پاسدار عەلی فەدەوی شەوی یەکشەممە لە ڕێوڕەسمی چلەی شەهید بوونی سەردار سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لە شاری قوم وتی: چەند ڕۆژی دیکە جێژنی سەرکەوتنی ٤١ ساڵەیی شۆرشی ئیسلامی دەگرین، شۆرشێک کە لە درێژایی ئەم ساڵانە ئیستکباری جیهانی بە هەموو ئیمکاناتیەوە لە گەڵ ئەو شۆرشە بەرەنگار بووەوە بەڵام سەرەڕای ئیمکاناتانی کەمتر لە چاو ئەوان، پیلانەکانی دوژمنانمان شکست دا.

ناوبراو زیادی کرد: شۆرشی ئیسلامی پشتیوان بە خوا و ئیمانی نەتەوەی گەورەی خۆی لە بەرانبەر ئیستکبار وەستاوە و ئەمرۆکە بووەتە هێزێکی گەورەی جیهان و بە ڕێبەری گەورەی خۆیەوە بووەتە نمانەیەک بۆ نەتەوە ئازادەکانی جیهان.

News ID 30941

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha