بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر حسێن سەلامی فەرماندەی گشتیی سوپا ئەوڕۆ (یەکشەممە) لە ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی لە مووشەکی ڕەعدی ٥٠٠ و بەرەی نوێی مووشەک و مانگیلەهاوێژان، ڕایگەیاند: وەک رێبەری باڵا لە رۆژانی ڕابردوو ڕایانگەیاند، بەهێزتر بوون کاکڵەی سیاسەتگەلی نوێی بەرگریی کۆماری ئیسلامییە.
وتیشی: ئێمە بە پێێ ئەزموون و مەنتیق فێربووین کە بۆ پێشگری لە شەڕ (نە تەنیا بۆ شکست نەهێنان، بەڵکوو بۆ تێکشکاندنی دوژمنانیش) تەنیا دەبێ بەهێزتر بین.
ڕاشیگەیاند: شەڕی ڕاستەقینەی ئێمە بەرهەم هێنان و داڕشتنی دەسەڵات بۆ بەهێز بوونە و ئەو دەسکەوتە ئاڵۆز و نزیک لە تەکنۆلۆژیای رۆژی جیهانییە کە ئەوڕۆ ڕوونوێنی دەکرێت، کلیلی گەیشتنی ئێمە بە گەردوونە.
سەرلەشکەر سەلامی بە ئاماژە بە بەرهەم هێنانی بەدەنە و مۆرتۆرگەلی کامپۆزیت لە لایەن هێزی هەوافەزای سوپا بۆ کەمکردنەوەی بارستا و بەرزکردنەوەی خێرایی و ئاسانکاری لە بەرهەم هێنان وەک هەنگاوێکی بەرز لە تەکنۆلۆژیای نوێی مووشەکی، وتی: مووشەکی ڕەعد بەرهەمی ئەو هەوڵەیە کە یەک لە دووی مووشەکی فاتحە، بەڵام ٢٠٠ کیلۆمەتر بڕەوی زیاترە و خێراتر و وردبینتر و لە هەمان کاتدا هەرزانترە و بێ گومان دەکڕی ئەو لێهاتووییە بۆ سەر مووشەکەکانی دیکەش بارگاوی بکرێت.
بۆچوونی ئێوە