تەواوی بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە لە ژێر چاوەدێری ئێرانە

سکرتێری مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران وتی: تەواوی بنکەکانی ئەمریکا لە ژێرچاوەدێری ئێرانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحسن ڕەزایی لە گفتوگۆیەکی تایبەت لە گەڵ کەناڵی هەواڵی مەیادین وتی: تەواوی بنکەکانی ئەمریکا لە ژێرچاوەدێریمان دایە. کۆپاپۆڕەکان لە ژێر چاوەدێری وردماندایە و دەزانین چەند پاپۆڕیان هەیە. تەنانەت کاتێک کە سەربازە ئەمریکییەکان لە کوەیت و بەحرەین دەچنە هۆتێلەکان ئێمە چاوەدێریان دەکەین.

سکرتێری مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی دەسەڵات هەروەها زیادی کرد کە زانیارییەکانی ئێران لە سەربازە ئەمریکییەکان لە ناوچەکە زۆر وردە و بوردمانی بنکەی عەین ئەسەد بە پێی حەسێب و کتێبی تەواو ئەنجام درا.

ناوبراو زیادی کرد: بە هیچ لەونێک گومان مەکەن کە ئەگەر هێرش بکردرایە سەر ئێران تێلاڤیڤمان لە گەڵ خاک یەکسان دەکرد چونکوو کە ئیسرائیل لە شەهید کردنی سەردار سولەیمانی ڕۆڵی هەبوو و ئەوان سەفەری ناوبراویان لە دیمەشقەوە بۆ بەغدا ڕاپۆرت کردبوو.

موحسن ڕەزایی لە بەشێکی تر قسەکانی زیادی کرد کە عەرەبستان بە توندی لاوازە و لە ڕووبەڕوو بوونەوەی وڵاتێکی هەژار وەکوو یەمەن داماوە.

ناوبراو ە دەربڕینی داخ لە هاوکاری عەرەبستان لە گەڵ دوژمنانی ئیسلام و ئێران وتی: ئەمە دووهەم جارە کە عەرەبستان دژی ئێمە وەستاوە و لە گەڵ ئیسرائیل هاوکاری دەکات. ئێمە بۆ پێکهێنانی یەکێتیەکی ئەمن بە شێوەی بەکۆمەڵ هەوڵمان دەدا و عەرەبستان ئەبوا لە پاڵ ئێران بوەستایە.

موحسن ڕەزایی سەبارەت بە ڕووداوی فڕۆکە ئۆکراینییەکەش وتی: ئەوە ڕووداوێکی تاڵ و یەکەم هەڵەی سوپای پاسدران لە ماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوو بوو.

سکرتێری مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی دەسەڵات لە سەر بەرجامیش وتی: ئەو ڕێککەوتنە چی دیکە لە کردەوەدا بوونی نییە و بە هەبوونی ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەگەری هیچ ڕێککەوتنێکی ناڤۆکیەکی تریش نییە. ئەورووپییەکان دەیانتوانی بەرجام ڕزگار بکەن بەڵام ئەو کارەیان نەکرد. گەیشتووینەتە شوێنێکی لاواز لە پێوەندی لە گەڵ ئەورووپا بەڵام سەرەڕای ئەوەش نامانەوێت بیپچڕێنین بەڵام متمانەیەک کە لە ڕابردوو بە ئەورووپا هەبوو، ئێستا ئیدی نییە.

News Code 30922

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =