بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەڕیوەبەری گشتیی میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشەی دەستی کرماشان وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتیشی: بە هەوڵی هێزەکانی یەکینەی پاراستنی ئیدارەی گشتیی میراتی فەرهەنگی پارێزگا، کەسێک کە خەریکی کڕین و فرۆشی ئاسەواری مێژوویی بووە، ناسێنرا.
ئومێد قادری زیادی کرد: یەکینەی پاراستنی میراتی فەرهەنگی بە هاوکاری هێزی ئینتیزامی شاری کرماشان، لە ئۆپەراسیۆنێکدا ئەو کەسەی دەستگیر و دەستیان بە سەر ١٣٥ شمەک و ئاسەواری مێژوویی و ساختەییدا گرت.
ناوبراو ڕوونیشی کردەوە کە لەو ژمارە ئاسەوارە سی پاژیان خاوەن بایەخی پێشینەی مێژووییە کە بریتین لە پەرداخێکی کووزەیی و دەفرێکی کانزایی تایبەت بە سەردەمی ئیسلامی و سکەیەکی زێوی ئیبەری و ئەوی دیکەی شمەکی ساختەین.
Your Comment