تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەسفەهان وەدرۆ خرایەوە

ئەو کەسەی کە لە پارێزگای ئیسفەهان گومانی تووش بوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە سەر بوو، پاش پشکنینی پزیشکی ئەو گومانە لە سەری ڕەت کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پاش ئەوەی کە شەوی ڕابردوو کەسێکی گومانلێکراو بە کۆرۆنا ڕاپۆرت کرا، ناوبراو دەست بەجێ لە نەخۆشخانە خەوێندرا و هەندێک تاقی کردنەوەی لە سەر ئەنجام درا و بۆ پشکنینیان ڕەوانەی تاران کرا.

ئەمڕۆ و پاش وەڵامی تاقی کردنەوەکان دەرکەوت کە ئەو کەسە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەهاتووە و لە نەخۆشخانە هەستا و ڕۆیشتەوە ماڵ.

News Code 30826

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 2 =