ڕێژەی بریندارانی بنکەی عەین ئەسەد گەیشتە ٦٤ کەس

کەناڵی CNN لە زمانی دوو بەرپرسی ئەمریکی ڕایگەیاند لە ژمارەی سەربازانی ئەمریکیی بریندار لە هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر بنکەی عەین ئەسەد لە عێراق بۆ ٦٤ کەس بەرزبۆتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە CNN، دوو بەرپرسی ئەمریکی ڕایانگەیاند کە بە هۆی هێرشی مووشەکی و تۆڵەئەستێنانەی ئێران لە بەرەبەیانی ٨ی ژانڤیە بۆ سەر بنکەی عەین ئەسەد لە عێراق ٦٤ هێزی سەربازیی ئەمریکا لە مێشکەوە بریندار بوون و زیانیان پێ گەیشتووە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە CNN شەوی سێ شەممە ئەم حەوتەیە ژمارەی بریندارانی ئەو هێرشە مووشەکیەی ٥٠ کەس ڕاگەیاندبوو و لە زمانی چەند بەرپرسێکی پێنتاگۆن جەختیشی کردبوو کە لە ماوەی ٢٢ رۆژ دوای ئەو ڕووداوە، ژماری بریندارانی هێرشی مووشەکی ڕوو لە زیادبوون بووە و هەر بۆیە پێدەچێ ئەو ڕێژەیە لە نرخی ڕاگەیێندراویش زیاتر بێت.

لەوبارەیەوە ژینڕاڵ مارک مەیلی سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا رۆژی ڕابردوو (پێنج شەممە) لە پرێس کۆنفڕانسێکدا وێرای ئاماژە بە خرانە ژێر چاوەدێریی پزیشکی ٢٠٠ کەس لە سەربازانی ناو بنکەی عەین ئەسەد کە لە کاتی هێرشە مووشەکییەکە لەوێ بوونە، وتی: هەندێک لە برینداران بۆ دەرمان ڕەوانەی ئەورووپا کراون و هەندێکی دیکەشیان گواستراونەتەوە بۆ ئەمریکا.

News Code 30787

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha