بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نووسینگەی ئایەتوڵڵا سیستانی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە کاردانەوە بە گەڵاڵەی ئاشتی پاگەندایی ئەمریکا و هەوڵی واشنتۆن لە بە فەرمی ناسانی قودس وەکوو پێتەختی ئیسرائیل ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: ئەو گەڵاڵە ئیدانە کراوە و هەستی سەدان ملیۆن عەرەب و موسڵمانی لە جیهان شکاند.
شیاوی باسە کە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە لە ڕوونوێنی لە گەڵاڵەی ئاشتی پاگەندایی خۆی ناسراو بە دانوستانی سەدە پاگەندەی کرد: ئەمڕۆ هەنگاوێکی گرینگ بەرەو ئاشتی دەنرێت. دەسەڵاتەکانی ناوچەکە دەزانن کە تیرۆریزم و توندڕەوی دوژمنی هەمووانە. دوێنێ لە گەڵ نتانیاهۆ و گانتز چاوپێکەوتنم هەبوو؛ هەر دووکیان لە گەڵ من دیداریان کرد و پاڵشتی خۆیانیان لە ئەو هەوڵانە ڕاگەیاند تا نیشانی بدەن ئیسرائیل لایەنگری ئاشتییە.
ناوبراو هەروەها پاگەندەی کرد: فەلەستینییەکان ئەبێ ژیانێکی باشتریان هەبێت و لە توندوتیژی و هەژار بێنە دەرەوە. کێشەی ئیسرائیل و فەلەستین ئەبێ چارەسەر بکرێت. ئەو گەڵاڵە ٨٠ لاپەڕەی هەیە و هەموو وردەکارییەکان لە بەرچاو گیراون. ئەوە گەڵاڵەیەکی بوارەیە بۆ هەموو لایەک. ئەمە یەکەم جارە کە ئیسرائیل ڕایگەیاندووە لە گەڵ گەڵاڵەیەک ڕێکدەکەوێت؛ ئەوە پێشکەوتنێکی بێ وێنەیە.
Your Comment