AP ١٣٩٨ ڕێبەندان ٥ ٠٩:٠٣

فەرمانگەی باری له‌ناكاوی تورکیا رایگەیاند:

۱۹ کەس بە هۆی بوومەلەرزەوە لە ئەلازیغ گیانیان لە دەستدا

۱۹ کەس بە هۆی بوومەلەرزەوە لە ئەلازیغ گیانیان لە دەستدا

سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانگه‌ی كاره‌سات و باری له‌ناكاوی تورکیا رایگەیاند: له‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی شەوی رابردوو لە ئه‌لازیغدا تا ئێستا ۱۹ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانگه‌ی كاره‌سات و باری له‌ناكاوی تورکیا ئاشکرای کرد کە  ۱۹ کەس بە هۆی بوومەلەرزەی ئێلازغ گیانیان لەدەستداوە، ۷۰۰ کەسیش برینداربوونە.
شەوی ڕابردوو کاتژمێر ۸:۵۵ خولەک بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی ۶.۸ پله‌ شارۆچكه‌ی سیوێرجه‌ی هه‌ژاند.
هەروەها بوومەلەرزەکە لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان و کوردستانی سووریاش هەستیپێکراوە.
 

News ID 30677

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha