هۆشداریی نوجەبا بە بەرهەم ساڵح سەبارەت بە دیدار لە گەڵ ترامپ

بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی نوجەبا لە بەیاننامەیەکدا داوا لە بەرهەم ساڵح دەکات کە لە گەڵ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دیدار نەکات و سەبارەت بە پاشهاتەکانی ئەو کارە کە دژی بەرژەوەندیی نیشتمانییە،هۆشداریی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی نوجەبا، بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی نوجەبا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، هۆشداریی دایە سەرۆک کۆماری عێراق لە لە گەڵ دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دیدار نەکات.

ئەو بزووتنەوە بە ناوبردنی جەنایەت و دەست درێژییە بەرفراوانەکانی دەوڵەتی ئەمریکا لە بەرانبەر نەتەوەی عێراق، پاڵپشتییە نهێنی و ئاشکراکانی لە داعش، هێرشی سوپای ئەمریکا بۆ سەر بەسیجییە خەڵکییەکان و تیرۆری فەرماندەکانی بەرەی بەرخۆدان، دەنگۆی دیداری بەرهەم ساڵح لە گەڵ دۆناڵد ترامپی لە پەراوێزی کۆڕبەندی نێودەوڵەتی داڤۆس ئیدانە کرد.

لە ئەو بەیاننامە وێڕای ئاماژە بە پەسەدن کراوی پەرلەمانی عێراق لە سەر دەرکردنی سەربازانی ئەمریکی، هۆشداریی داراوە کە هیچ یەکە لە کەسایەتییە فەرمییەکانی عێراق مافیان نییە دەستە پیسەکانی ترامپ بگووشن.

شیاوی باسە کە سەفەری بەرهەم ساڵح بۆ سویسڕا بۆ بەشداری لە کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس لە حاڵێکدا دێتە ئاراوە کە لایەنە جیاجیاکانی عێراق سەبارەت بە دیداری بەرهەم ساڵح لە گەڵ دۆناڵد ترامپ هۆشدارییان داوە.

News Code 30646

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =