بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لێژنەیەک لە مەجلیسی عێراق لە گەڵ کومیتەی کۆ کردنەوەی بەڵگەی جەنایەتەکانی داعش، لە کەمپی ئاوارەکانی شاریا لە پارێزگای دهۆک کە شێنی جێگیر کردنی ئاوارە ئێزدییەکانە، ئامادە بوون و لە گەڵ ژنانی ئێزدی ئازاد کراوی دەستی داعش لە ئەو کەمپە دیدار و گفتوگۆیان کرد.
بە گوێرەی ئەم هەواڵە، لە ئەو دیدارەدا لێژنەی مەجلیسی عێراق و ئەو کومیتە، لە سەر گەڵاڵەی پێدانی غەرامە بە کوردە ئیزدییەکانی قوربانی جەنایەتەکانی داعش و کەسە ئازاد کراوەکان لە بەندی داعش کە بڕیارە لە مەجلیسی عێراق پەسەند بکرێت؛ گفتوگۆیان کردووە.
ئەو کەسە ڕفێندراوانە کە بوونەتە قوربانی دەستی داعش، لە ئەو دیدارەدا جەختیان کردووە کە مافی ئەوان لە ئەو گەڵاڵە لەبەرچاو نەگیراوە و داوا دەکەن پێش پەسەند کرانی پێدانی غەرامە بە قوربانیانی جەنایەتەکانی داعش و بە تایبەتی کەسە ئازاد کراوەکانی دەستی ئەو گرووپە بە شێوەی ڕوون لە گەڵاڵەکە دیاری بکەن.
Your Comment