AP ١٣٩٨ بەفرانبار ٣٠ ١٥:٢١

سەرپەرەشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی کوردستان:

۵۹۰ کانوونی فەرهەنگی هونەریی لە مزگەوتەکانی کوردستان چالاکن

۵۹۰ کانوونی فەرهەنگی هونەریی لە مزگەوتەکانی کوردستان چالاکن

سەرپەرەشتی ئیدارەی گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی کوردستان وتی: لە ئێستا ۵۹۰ کانوونی فەرهەنگی هونەریی مزگەوتەکان لە کوردستاندا چالاکن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عوبەید ڕۆستەمی لە کۆبوونەوەی هاوئاهەنگی کۆمیتەی مزگەوتەکانی بەرزڕاگرتنی دەیەی فەجر، وتی: سەرەڕای بوونی ٥٩٠ کانوونی فەرهەنگی هونەریی مزگەوتەکان لە شار و گوندەکانی پارێزگای کوردستان، پلان و پرۆگرامی تایبەتی بۆ بەرزڕاگرتنی دەیەی فەجر لەو کانوونانەدا لە بەرچاو گیراوە کە بە هاوکاریی ئیدارە و ڕێکخراو و دامودەزگاگەلی ئەندامی کۆمیتەی مزگەوتەکان و هاوپەیوەند بە مزگەوتەکان بەڕێوە دەچن.

وتیشی: بەڕێوەچوونی تایبەتی پرۆگرامگەلی قورئانی و نزیک بوونەوەی میرمنداڵان و گەنجان لە هەموو مزگەوتە خاوەن کانوونەکان و هەروەها پرۆگرامی تایبەتی بۆ بیرئانینی شەهید سەردار قاسم سولەیمانی بەشێکن لە گرینگترین پرۆگرامەکانی بەرزڕاگرتنی دەیەی فەجر لە مزگەوتەکانی کوردستان.

News ID 30615

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha