AP ١٣٩٨ بەفرانبار ٢٩ ١٩:٢٣

عێراقچی:

وەڵامی ئێران بە تیرۆری شەهید سولەیمانی خاڵێکی وەرچەرخان لە هاوکێشە ناوچەییەکانە

وەڵامی ئێران بە تیرۆری شەهید سولەیمانی خاڵێکی وەرچەرخان لە هاوکێشە ناوچەییەکانە

جێگری سیاسی وەزیری دەرەوە وتی: وەڵامی ئێران بە تیرۆری شەهید سولەیمانی خاڵێکی وەرچەرخان لە هاوکێشە ناوچەییەکانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی جێگری سیاسی وەزیری دەرەوە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند: هەڵەی ستراتیژی کە ئەمریکا لە تیرۆری شەهید سولەیمانی ئەنجامی دا، خاڵێکی وەرچەرخان لە ڕۆژاوای ئاسیا دەبێت.

ناوبراو جەختی کرد: هەوڵی تیرۆریستی ئەمریکا و وەڵامی قایمی ئێران خاڵێکی وەرچەرخان لە هاوکێشە ناوچەییەکانە.

جێگری وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: شەهادەتی سەردار سولەیمانی و وەڵامی ئێران لە سەر بەرەی بەرخۆدان، شەڕی دژی تیرۆریزمی تەکفیری و داعش کە سەردار سولەیمانی فەرماندەی بوو و لە کۆتاییدا هاوکێشەی هێزی نێوان ئەمریکا و ئێران لە ناوچەکە کاریگەری دەبێت.

News ID 30602

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha