ترامپ دەسەڵاتی هەڵمەتی سەربازی دژی ئێرانی هەیە

وەزیری بەرگری ئەمریکا پاگەندەی کرد کە ترامپ دەسەڵاتی هەڵمەتی سەربازی دژی ئێرانی هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، مارک سپەر وەزیری بەرگری ئەمریکا ئەمڕۆ سێشەممە پاگەندەی کرد کە وڵاتەکەی ئیزنی هێرش بۆ سەر ئێران یان وڵاتانی هاوپەیمانی ئێرانی هەیە.

وەزیری بەرگری ئەمریکا لەم بارەوە بە ڕادیۆ نەتەوەیی ئەمریکای وت: ئێمە ئێران بە بەرپرسی هێزە بەوەکالەتەکانی ئەو وڵاتە دەزانین و ئەوە بە مافی یاسایی خۆمان دەزانین کە لە هەر شوێنێک کە لە باری یاساییەوە لەبار بێت، لە خۆمان بەرگری بکەین و هەنگاوێک هەڵبگرین تا ئەو هێزانە بۆ ئەنجامی کارەکانیان تەمێ بکەین.

سەرۆکی پێنتاگۆن ئەو قسانەی بە پێی مادەی ٢ ی یاسای بنەڕەتی وڵاتەکەی ڕاگەیاند.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە ڕۆژانی ڕابردوو بڕیارنامەی سنووردار کردنەوەی دەسەڵاتی ئەو شێوەیی دۆناڵد ترامپ لە لایەن مەجلیسی نوێنەرانی ئەو وڵاتەوە پەسەند کرا.

News Code 30529

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha