بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەکی عێراقی ئەوڕۆ لە لێدوانێک بۆ "روسیا الیوم"، سەبارەت بە وردەکاریی تۆڵەی قورسی مووشەکی ئێران لە ئەمریکا، رایگەیاند: هۆی هەڵبژاردرانی بنکەی عەین ئەسەد بۆ تۆڵەکردنەوە دەگەڕیتەوە سەر ئەوەی کە ئەو بنکەیە خاوەن شوێنی پەروازی فرۆکەییە کە لەو هێرشە وێران کرا و ئەوەش واتە لەوە بە دوا تەنیا کۆپتەرەکان دەتوانن لەو بنکەیە بنیشنەوە.
ڕاشیگەیاند: هۆکاری دووهەم ئەوە بووە کە ئەو بنکەیە ناوەندێکی ڕاداریی گەورەیە کە زەوینەکانی عێراق و سووریا و تەنانەت فەلەستینیش ڕۆماڵ دەدا، کە ئەو سیستەمە سیخۆری و پەیوەندییەش تێکشکێندراوە و هۆی سێهەمیشی ئەوەیە کە عەین ئەسەد ناوەندی فەرماندەیی سەربازی ئەمریکایە کە بە مووشەکی زولفەقار و قەیام و فاتح کراوەتە ئامانج.
Your Comment