AP ١٣٩٨ بەفرانبار ١٥ ١٤:٢٩

بە پێی فەرمانی جێگری وەزیری رێگە و شارسازی؛

ناوی سنووریی مێهران بە شەهید سەردار سولەیمانی گۆڕدرا

ناوی سنووریی مێهران بە شەهید سەردار سولەیمانی گۆڕدرا

بۆ نرخاندنی گیانفیدایی سەرداری شەهید حاج قاسم سولەیمانی، تەرمیناڵی سنووریی مێهران کە شوێنی هاتوچۆی زیارەتکارانی ئیمام حسێن (دخ)ه، بە ناوی ئەو شەهیدەوە کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولهاشم حەسەن نیا جێگری وەزیری رێگە و شارسازی وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتی: ئەگەر ئەوڕۆ رێگەی هاتوچۆی چەند میلیۆن هۆگری ئەهلی بەیتی پێغمەبەری (دخ) بە ئاسانی و لەوپەڕی ئاسایشدا ڕەخساوە، بی گومان ئەو ئاسایشە بەرهەمی خۆبەخت کردنی سەربازانی دلێر و قارەمانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە و بێ گومان سەرداری شەهید سپەهبۆد حاج قاسم سولەیمانی لەو بوارەدا ڕۆڵێکی بەرز و بێ هاوتای بووە.

حەسەن نیا وتیشی: ئێستا لە سای ئەو قارەمانێتی و لە خۆبۆردووییە تەرمیناڵی سنووریی مێهران کە شوێنی هاتوچۆی ساڵانەی خێلی زیارەتکارانی ئیمام حسێن (دخ)ـه، بە ناوی ئەو شەهیدە مەزنەوە کرا.

News ID 30269

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha