بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عادل عەبدولمەهدی لە پەیامێكدا رایگەیاند:"قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس نمونەی سەركەوتنی گەورەبوون بەسەر داعشدا."
لە پەیامەکەی عادل عەبدولمەهدی دا هاتووە: " ئەبوو مەهدی موهەندیس فەرماندەیەكی سەربازی بووە لە حكومەتی عێراقدا، بەئامانجگرتنی سەركردەكانی عێراق و پاكتاوكردنیان یان سەركردەی وڵاتانی دراوسێی عێراق نیشانەیەكی رونی پێشێلكاری سەروەری عێراقە و دەستدرێژییە بۆسەر كەرامەتی عێراق"
عادل عەبدومەهدی داواشی لە پەرلەمانی عێراق كرد كۆبونەوەیەكی بەپەلە ئەنجام بدات بۆ بڕیاردان لەسەر پاراستنی كەرامەتی عێراق.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە هێرشێكی ئاسمانی فرۆكەكانی ئەمریكا بۆ سەر دوو ئۆتۆمبێل لە نزیك فرۆكەخانەی بەغداد، هەریەك لە قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبوو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی و 8 كەسی دیكە شەهید کران.
Your Comment