AP ١٣٩٨ بەفرانبار ١٣ ١٢:٠٩

بە هۆی شەهیدبوونی سەردار سولەیمانی؛

خۆپیشاندانی خەڵک پاش نوێژی هەینی لە سەرانسەری ئێران

خۆپیشاندانی خەڵک پاش نوێژی هەینی لە سەرانسەری ئێران

شۆڕای هاوئاهەنگی بانگەشەی ئیسلامی ڕایگەیاند کە گەلی ئێران ئەوڕۆ پاش نوێژی هەینی لە سەرتاسەری وڵات، بە ئامادەبوون لە خۆپیشاندانی دژە ئەمریکی – زایۆنیی، یادی سەردار سولەیمانی بەرز ڕادەگرن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەنجومەنی هاوئاهەنگی بانگەشەی ئیسلامی بۆ شەهید کرانی سەرداری مەزن و پڕ شانازیی حاج قاسم سولەیمانی ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ڕایگەیاند: پاش هێرشی تیرۆریستیی جەلادانی ئەهریمەنی ئەمریکی و زایۆنی لە فرۆکەخانەی بەغدا سەرداری سەربەرزی سوپای ئیسلام، سپەهبۆد حاج قاسم سولەیمانی لە گەڵ تاقمێکی دیکە لە هۆگرانی فی سەبیلەئەڵڵا بە تایبەت مەجاهیدی مەزن بەڕیز ئەبوومەهدی موهوندیس شەهید کران.

ئەنجومەنی هاوئاهەنگی بانگەشەی ئیسلامی لەو ڕاگەیێندراوەدا وێرای دەربڕینی سەرەخۆشیی بە بنەماڵەی ئەو شەهیدە و گەلی مەزنی ئێران و تێکرای ئازادیخوازانی جیهان ڕاشیگەیاند: گەلی ئازا و پێزانی ئێرانی ئیسلامی ئەوڕۆ پاش نوێژی هەینی لە سەرتاسەری وڵات بە ئامادەبوون لە خۆپیشاندانی دژە ئەمریکی - زایۆنی، یادی ئەو فەرماندە بێ هاوتا و خۆشەویستە بەرز ڕادەگرن و داوا لە بەرپرسانی وڵات و هۆگرانی بەرەی بەرخۆدان دەکەن کە تۆڵەیەکی توند و جەرگبڕ لە جەلادانی ئەمریکی – زایۆنی بکەنەوە.

شایانی باسە بە گوێرەی ئەو ڕاگەیێندراوە، ڕێوڕەسمی خۆپیشاندانی تاران، پاش نوێژی هەینی لە نوێژگەی ئیمام خومەینی (رە) بەڕێوە دەچێت.

News ID 30189

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha