خەڵاتی زێڕینی فێستیڤاڵی ئاساهی شیمبۆن بە وێنەگری کورد بەخشرا

میدالیای زێر و خەڵاتی تایبەتی هەشتادەمین خولی فێستیڤاڵی وێنەی ئاساهی شیمبۆنی ژاپۆن بە شاخەوان عوسمانی وێنەگری کوردستانی بەخشرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شاخەوان عوسمانی هونەرمەندی وێنەگری کوردستانی بە وێنەی "دەروێش" توانی میدالیای زێر و خەڵاتی تایبەتی هەشتادەمین خولی فێستیڤاڵی وێنەی ئاساهی شیمبۆنی ژاپۆن مسۆگەر بکات.

ئەو فێستیڤاڵە وێنەییە ساڵی ١٩٢٧ەوە لە لایەن ئەنجومەنی وێنەگری ژاپۆن و رۆژنامەی ئاساهی شیمبۆن (وەک دووهەمین رۆژنامەی پڕتیراژی جیهان) دامەزرا و ساڵانە لە شارەکانی تۆکیۆ، ناگۆیا، ئۆزاکا و چەندین شاری گەورەی دیکەی ژاپۆن بەڕێوە دەچێت.

بۆ ئەمساڵ ٥ هەزار وێنە لە ئاستی جیهانی بەشداری ئەم فێستیڤاڵی وێنەی ئاساهی شیمبۆن بوونە کە لە قۆناغی یەکەمی داوەری ٦٠ بەرهەمی وێنەیی بۆ بەشداری لە پیشانگا هەڵبژاردران.

شاخەوان عوسمانی لە دایکبووی ١٩٨٥ لە گوندی نگلی کوردستانە و تا ئێستا لە چەندین فێستیڤاڵ و پیشانگای جیهانی لە وڵاتانی بەریتانیا، ئەمریکا، تورکیا، پورتەقاڵ، ڕووسیا، فەڕەنسا، ئێسپانیا، چین و هیندستان نازناو و میدالیای گرینگی مسۆگەر کردووە.

News Code 30168

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =