چالاکییە کونسوڵییەکانی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ڕاگیرا

چالاکییە کونسوڵییەکانی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دوای ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە عێراق ڕاگیرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە هەموو چالاکییە کونسوڵییەکانی خۆی تا ڕاگەیاندنی دوایی ڕاگیراون.

لە بەیاننامەی باڵوێزخانەی ئەمریکا داوا لە هاووڵاتیانی ئەمریکی کراوە کە نزیکی باڵویزخانەی ئەمریکا نەبنەوە.

باڵویزخانەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە کونسوڵگەری ئەمریکا لە هەولێر کراوەیە و هاووڵاتیاییە ئەمریکییەکان خزمەتگوزاری پێوەندیدار بە دەرکردنی ڤیزە لەوێ وەربگرن.

شیاوی باسە کە ناڕازیانی عێراقی کە لە کاردانەوە بە بوردمانی ئەم دواییەی شەڕکەرەکانی ئەمریکا دژی هێزەکانی حەشدی شەعبی دەستیان داوەتە خۆپیشاندانەوە لە بەردەم باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، داوای هەڵوەشاندنەوەی پەیمانی ئەمنیەتی لە گەڵ ئەمریکا و کردنە دەرەوەی ئەو هێزانە، باڵوێز و دیپلۆماتە ئەمریکییەکان لە خاکی عێراق دەکەن.

News Code 30160

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =