خەڵکی ٩ی بەفرانبارێکی نوێیان لە شەقامەکانی ئێران نەخشاند

١٠ ساڵ پاش گردبوونەوەی شکۆمەندی خەڵکی لە دژی ئاژاوەگێڕان و سووکایەتیکاران بە عاشوورای حسێنی (دخ)، خەڵکی لە جێی جێی وڵاتدا حیماسەیەکی دووبارەیان رووژاندەوە لە نوێ کردنەوەی پەیمانەکانیان لە گەڵ نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ١٠ ساڵ لەوە پێش سووکایەتی ئاژاوەگێڕان و هێزە بە کرێ گیراوەکانی دوژمنان بە پیرۆزییەکان و رۆژانی عاشوورا و تاسووعا بووە ئاگرێک و بەربووە گیانی خەڵکی نیزام خۆشەویست و شۆڕشی و خوڵقانی حیماسەی ٩ی بەفرانبار؛ حیماسەیەک کە نیشانی دا خەڵکی ئێران بەدەر لە دەستە و تاقمبازی سیاسی و کێشە و کەمایەسییەکان، بە دڵ و گیان پابەندی ئیسلام، شۆڕش و ویلایەتی فەقێن.

خەڵکی بۆ ئەمساڵیش لە پارێزگا جۆراوجۆرەکانی وڵات و لە پێناو ڕاگەیاندنی بەسیرەت و هوشیاریان، بە کاتی هاودڵی و هاوڕایی بە دەوری یەکتری کۆبوونەوە و میوانداری حیماسەیەک بوون کە ساڵانێکی نە زۆر دوور ئەم خەڵکە لە دڵی مێژوودا تۆماریان کردووە و ‌بۆ جارێکی دیکە خۆشەویستیان بۆ وڵات و نیزام بە دەنگی بەرز بە گوێی جیهان گەیاند.

٩ی بەفرانبار کە بە رۆژی بەسیرەت و هوشیاری ناوی لێ دەبرێ، بیرهێنەرەوەی ساڵی ڕێپێوانی ملیۆنی گەلی ئێران بۆ ڕاگەیاندنی ڕق و نەفرەتیان لە دوژمنان و وڵامی بەبڕشتانە بە ئاژاوەگێڕانە کە بە بیانووی ساختەکاری لە دەیەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران، ڕێگەی چەواشەکاری و بەڵاڕێدا چوونیان، گرتەبەر.

News Code 30102

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 6 =