داعش لە چەک داماڵدرا، بەڵام لە پەل نەکەوتووە

رۆژنامەیەکی ئەمریکی نووسی: زۆربەی ئەو وڵاتانە دەزانن داعش لە چەک داماڵدراوە، بەڵام ئایدیالۆژیای تەکفیری و تیرۆریستی ئەو گرووپە وەک خۆی بەردەوامە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ەۆژانەمی ئەمریکی واشنتۆن پۆست لە ڕاپۆرتێکدا لەبارەی مەترسیی سەرهەڵدانەوەی دووبارەی داعش ڕایگەیاند: زۆربەی وڵاتان نیگەرانی گەڕانەوەی هاووڵاتیانی داعشی‌ خۆیانن و رێبەرانی ئەو وڵاتانە بۆ ئەو کارە بەرەوڕووی ناڕەزایەتی کۆمەڵگان و بەرپرسانی ئەمنیش نیگەرانی هەڵاتی ملیشیاکانی ئەو گرووپە لە بەر دەستی یاسا و هێزی پۆلیسن و لە گەڕانەوەی داعشییەکان وەک هەڕەشەیەکی تیرۆریستی دەڕوانن، هەر بۆیە هەوڵ کڕینەی کاتی زیاتر بۆ خۆیان دەدەن.

ڕاشیگەیاند: ئەو وڵاتانە کەوتوونەتە سەر دووڕێیانێک بۆ گەڕانەوەی هاووڵاتیانی سەر بە داعش؛ لە لایەکەوە بۆ پێشگری لە مەترسی هەڵاتنیان و بە هەڕەشەی تیرۆریستی بوونەوەیان، دەبێ هەوڵێک بدەن و لە لایەکی دیکەوە نیگەرانی کەوتنە مەترسیی تیرۆریستی ناوخۆی وڵاتەکەیانن.

بە گوێرەی ئەو رۆژنامەیە، شرۆڤەگەرانی پرسی ئەمنی لە سەر ئەو بڕوایەن کە گەڕاندنەوەی تیرۆریستانی داعشی و خرانە ژێر چاوەدێریی یاسایی بۆ پێشگری لە سەرهەڵدانەوەی داعش زەروورییە و جەخت لەوەش دەکەن کە هەڵسوکەوتی دادپەروەرانە هەمبەر بەوان پەیوەستە بەو هەنگاوە.

واشنتۆن پۆست لە درێژەدا دەنووسێ: سەخڵەتییەکانی بەردەم ئەو هەنگاوەش کەم نین، هەندێک لە دەوڵەتان تەنانەت نازانن کە چ ژمارەیەک لە هاووڵاتیانیان لە سووریادا دەستگیر کراون و تا چ ڕادەیەک لە جەنایەتەکانی داعشدا دەستیان بووە. زۆربەی ئەو وڵاتانە یاسایەکی گونجاویان بۆ پێوشوێن گرتنی ئەو کەسانە نییە و تەنانەت ئەگەر یاساگەلی هاوپەیوەند بەو پرسەش لە دەستووری ئەو وڵاتانەدا هەبێ، بە تەواوەتی ڕوون نییە کە بۆ دادگایی کردنیان بەڵگەی پێویست لە بەر دەستدا بێت.

لەو میدیایەدا ئاماژە بەوەش دراوە لە ئەگەری دادگایی کرانیان، مەترسیی پەرەدان بە بیرۆکەی توندئاژۆیی لە زیندانەکان هەیە و هاوکات مەترسیی ئەوەش هەیە کە لە دوای ئازادبوونیان (کە ڕەنگە کەمتر لە سێ ساڵ بخایێنیت) بگەڕێنەوە ناو کۆمەڵگا و پۆلیس ناچار بێت بۆ پێشگری لە ئەنجامدانی هەڵمەتی توندوتیژانە، تەواو بەرپرسایەتییەکانی خۆی وەلاوە بنێت و چاوی بە سەر ئەمانەوە بێت.

ئەوە لە کاتێکدایە کە بە وتەی واشنتۆن پۆست، هێرشی هێزەکانی تورکیا لە ٦ی ئاکتەوبر بە ئامانجی وەدەرنانی هێزە کوردەکان لە نزیکیی سنوورەکانی خۆی بە چراسەوزی دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ سەر باکووری سووریا، بووە هۆی ئاڵۆزی لە پلانی گەڕاندنەوەی ملیشیا زیندانی کراوەکان بۆ وڵاتانی خۆیان.

لەو ڕاپۆرتەدا سەبارەت مەترسییەکانی هێرشی تورکیا و ملیشیاکانی سەر بەو وڵاتە بۆ سەر باکووری سووریادا هاتووە: هێزە دەستگیر کراوەکانی سەر بە داعش تا ئێستا لە ژێر کۆنتڕۆڵی هیزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) بوونە، بەڵام بە ئاوردانەوە لە هێرش و ئاڵۆزییەکانی ئیستای باکووری سووریا و کەمایەسی و دەست تەنگی هەسەدە لەباری دارایی، جیهازات و هێزی مرۆییەوە بۆ کۆنتڕۆڵی زیندانییەکان، مەترسی هەڵاتنی بەربڵاوی ئەو ملیشیایانە و هەڕەشەی ئەمنیان هەیە و دەتوانێ ببێتە هۆی سەرهەڵدانەوەی دووبارەی داعش و بە فیڕۆ چوونی هەموو دەسکەوتەکان لە شەڕ و بەرەنگار بوونەوەی ئەو گرووپە تیرۆریستییە.

News Code 30070

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 10 =