بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد داود ئوغڵوو سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا پاش تێپەڕینی چەندین مانگ لە ١٣ دیسەمبەری ئەمساڵ واتا ٢٢ ی سەرماوەز لە پارتی نوێی بە ناوی پارتی داهاتوو ڕوونوێنی کرد. پاش ئەوەش بە وەدەست هێنانی دەنگی ئەرێی تەواوی ئەندامەکانی ئو پارتە وەکوو ڕێبەری پارتەکە هەڵبژێردرا.
موستەفا یەڵماز دەڵێت ئەگەر سەرەنج بدەین تێدەگەین ڕوانینی ئەو پارتە لە سیاسەتی دەرەوە، دیپلۆماسی ئاشتییە. بەڵام هەندێک جار ئەوە بەس لە قساندا ئاسانە. ئەگەر قسەی داود ئوغڵوو لە سەردەمێکدا کە لە ئاک پارتی بوو بهێنینەوە بیر هەمیشە باسی لە سەر سیاسەتی" بە سفر گەیاندنی ئاڵۆزی لە گەڵ دراوسێکان" دەکرد. ئێستا دۆخی سیاسەتی دەرەوەی تورکیا چلۆنە؟
سەبارەت بە پێوەندی لە گەڵ ئێران هێشتا پارتی داهاتوو هەڵوێستی خۆی دیاری نەکردووە. بەڵام ئەگەر بە گشتی بمانەوێت لێکی بدەینەوە ئەبێ بوترێت داهاتووی ناوچەکە بە پێوەندی تورکیا و ئێران بەستراوەتەوە. هەر چەندە پێوەندی دوو وڵاتەکە بەهێزتر بێت داهاتووی جیهانی ئیسلامیش باشتر دەبێت. بە پێچەوانەوە هەرچەندە دژایەتی و ئاڵۆزی لە نێوانیاندا هەبێت ناوچەکە زیاتر خەسار دەبینێت. پارتی داهاتوویش لە سەر ئەو بنەما سیاسەتی خۆی لە گەڵ ئێران دەباتە پێشەوە.
بۆچوونی ئێوە