یارمەتی ڕێکخراوەی بانگەشەی ئیسلامی کوردستان بۆ بنەماڵەی کۆڵبەرە گیانبەخت کردووەکەی نێ

بەرپرسی گشتی بانگەشەی ئیسلامی کوردستان وتی: تێچووی دەرمانی باوک و دایک و برای دوو کۆڵبەرە گیان بەخت کردووەکەی گوندی نێ لە لایەن ڕێکخراوی بانگەشەی ئیسلامییەوە دابین دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە پێوەندییە گشتییەکانی ئیدارەی بانگەشەی ئیسلامی کوردستان، ئەحمەد حاتەمیان وتی: لە درێژەی ناردنی لێژنەیەک بریتی لە بەرپرسانی باگەشەی ئیسلامی پارێزگاکانی کوردستان و کرماشان و سەرۆکی دارولقورئانی بانگەشەی ئیسلامی ئێران بۆ ماڵی دوو کۆڵبەرە گیان بەخت کردووەکەی گوندی نێ، تێچووی دەرمانی باوک، دایک و برا نەخۆشەکەی ئەو دوو کۆڵبەرە لە لایەن بانگەشەی ئیسلامییەوە دابین دەکرێت.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە ڕۆژی هەینی لێژنەیەکی نێردراو بە سەفەر بۆ گوندی نێ و ئامادە بوون لە ماڵی ئازاد و فەرهاد خەسرەوی کە لەم دواییەدا لە چیاکانی مەریوان بە هۆی سەرماوە گیانی خۆیان بەخت کرد، لە گەڵ بنەماڵەی ئەو دوو کۆڵبەرە دیداریان کرد، زیادی کرد: ڕێکخراوی بانگەشەی ئیسلامی تێچووی دەرمان و هەماهەنگی خێرا بۆ ئەنجامی قۆناغە پزیشیکییەکان لە ئەستۆ دەگرێت.

ڕاشیگەیاند: پاش ڕووداوێک کە بۆ ئەو دوو برا کۆڵبەرە ڕووی دا، سەرۆکی رێکخراوی بانگەشەی ئیسلامی جەختی کرد تا وێڕای دیدار لە گەڵ بنەماڵەی ئەو دوو کۆڵبەرە و سەرەخۆشی لە باوک و دایکی ئەو دوو گەنجە، پرس و کێشەی کۆڵبەرەکانیش تاوتوێ بکرێت.

News Code 30064

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha