بارینی بەفر و باران لە کوردستان درێژەی هەیە/ سەهۆڵبەندان بەڕێوەیە

پێش بینییەکانی ئیدارەی گشتی کەشوهەواناسی پارێزگای کوردستان نیشانی دەدات کە تا کۆتایی ئەمڕۆ شەممە بارینی بەفر و باران لە سەرتانسەری ئەو پارێزگایە بە تایبەتی لە ناوچە باشوورییەکان هێشتا درێژەی دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بارینی بەفر و باران لە پارێزگای کوردستان کە لە سێ ڕۆژ پێشەوە دەستی پێکردووە بە پێی پێش بینییەکان تا کۆتایی ئەمڕۆ شەممە هەر درێژەی دەبێت.

ناوبراو وتی: پێش بینی دەکرێت کە ئەو شەپۆلە بارینە تا کۆتایی ئەمڕۆ شەممە لە سەراتنسەری کوردستان درێژەی هەبێت و وردە وردە لە بارینەکانی کەم دەبێتەوە و هاوکاتیش پلەی گەرمای پارێزگای کوردستانیش دادەبەزێت.

ناوبراو بە ئاماژە بە ڕەوتی دابەزینی پلەی گەرمای هەوای کوردستان لە ماوەی ڕۆژانی یەکشەممە تا سێشەممە، وتی: بە پێی لێکدانەوەکان پلەی گەرمای هەوای پارێزگای کوردستان لە ماوەی ئەو سێ ڕۆژە نزیک بە شەش پلە دادەبەزێت.

ڕەحیم سدیقی ئاماژەی کردە سەر سەهۆڵبەندان بە تایبەتی لە بەیانیان لە پارێزگای کوردستان و وتی: بە پێی دابەزینی بەرچاوی پلەی گەرما لە پارێزگای کوردستان، سەهۆڵبەندانی توند بە تایبەتی لە بەیانیان دەبینین و هەر بۆیە ئەبێ خەڵک پێش بینی پێویست ئەنجام بدەن.

ئیدارەی کەشوهەوا ناسی سەبارەت بە دۆخی پلەی گەرمای هەوای ئەو پارێزگایە ڕایگەیاند پێش بینییەکان باس لە ئەوە دەکەن کە لە ماوەی سێ ڕۆژی داهاتوو شاری زەرینە سەر بە شارستانی دیواندەرە بە ١٣ پلە ژێر سفر یەکێک لە ساردترین شوێنەکانی ئێران دەبێت.

هەروەها لە ڕۆژانی داهاتوو زیاترین پلەی گەرمای هەوا لە پارێزگای کوردستان بە ١٣ پلە سەرووی سفر لە سەوڵاوا و مەریوان دەبێت.

News Code 30052

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =