بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، چین مووشەکێک کە مانگیلەیەکی هەشت تۆنی دەگواستەوە، ڕەوانە گەردوون کرد.
ئەو مووشەکە کە لانگ مارچ-٥ ناویەتی و قورسترین مانگیلەی خۆجەیی چین بە ناوی شیجیان ٢٠ ی دەگواستەوە لە ناوەندی گەردوونی ونچانگ لە پارێزگای هاینانەوە ڕەوانەی گەردوون کرد.
لە هەمان پێوەندیدا، أانگ شیو فەرماندەی ناوەندی گەردوونی ونچانگ لە سەرکەوتوو بوونی مووشەکی لانگ مارچ ٥ هەواڵی دا و وتی ئەو مانگیلە لە خولگەی زەوی جێی گرتووە.
بە وتەی ناوبراو، مانگیلەی شیجیان ٢٠ بۆ تاقی کردنەوەی تەکۆنۆژیای سەرەکی وەکوو چون دی ئێف ئێچ ٥ و بەرەی نوێی مانگیلەی گەورەی چین بەکار دەهێنرێت.
بۆچوونی ئێوە