بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوکتۆر نەجمەدین جەباری مامۆستای زمان و ئەدەبی فارسی زانکۆی کوردستان وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتی: هەرچی ساڵە زانکۆی کوردستان بە بۆنەی حەوتەی توێژینەوە، ڕێز لە توێژەرانی سەرتری دەگرێ و بۆ ئەمساڵ دوو کتێبی وەرگێڕان بە هاوبەشی خەڵاتی وەرگێرانیان پێ درا کە یەکیان کتێبێکی کۆمەڵناسی بە وەرگێڕانی دوکتۆر جەماڵ محەمەدی و ئەوی دیکەیان وەرگێڕانی کوردی من لە کتێبی "ویسێ و ڕامین"ی "فەخرەدین ئەسعەد گورگانی" بوون.
ناوبراو سەبارەت بە وەرگێڕانەکەی ڕایگەیاند: کتێبی "ویسێ و ڕامین"ی "فەخرەدین ئەسعەد گورگانی" لە سەدەی شەشی کۆچی مانگیدا لە زمانی پاڵەوییەوەکراوەتە شێعری فارسی و تا ئێستا بە چەندین زمانی گورجی، ئەرمەنی، ئەڵمانی، تورکی، ئینگلیزی و فەڕەنسی وەرگێڕاوەتەوە و ناوی تەواو وەرگێڕانەوەکانی لە پێشەکی ئەم کتێبەدا هاتووە.
ڕوونیشی کردەوە: بە هۆی ئەوەی دەقی سەرەکیی "ویسێ و ڕامین" بە زمانی پاڵەوییە و وەک زۆربەەی دەقە پاڵەوییەکانی دیکە نەماوە، بە ناچر وەرگێڕانەکەی منیش پشتئەستوو بووە بە هەمان دەقی سەدەی شەشەمی گورگانی و کردوومەتە کوردییەکی موسەجەع و پەخشانی و بە پێی فەزای چیرۆکەکە بەشگەلێکیشی کراوەتە شێعر.
مامۆستای زمان و ئەدەبی زانکۆی کوردستان ڕاشیگەیاند: بۆ ئو وەرگێڕانە کات و زەمانێکی زۆرم تەرخان کرد، چونکە خود دەقەکەی گورگانی پڕە لە چیرۆک و مەتەڵ و دۆزینەوەی هاوتای کوردیی مەتەڵ و چەمک و دەستەواژەکان لە کوردیدا کارێکی دژوار بوو.
بۆچوونی ئێوە