بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێش نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەمە، ٤ی بهفرانبار زانکۆی کوردستان لە كۆلێژی زمان و وێژه، هۆڵی خهیام، کۆڕێک بۆ خوێندنەوەی ڕخنەگرانە لە "مێژوونووسیی كوردستان" دەگیردرێت.
لە بانگهێشت نامەی ئەو کۆڕەدا هاتووە: " مێژووی نووسراوی کوردستان پرە لە دێرگەلی نەنووسراوە و لێوانلێوە لە ڕووداوگەلێک کە لە دێرەکاندا نابیندرێن. بە هەمان شێوە، مێژوونووسیی کوردی پرە لە دیاردە و ڕووداوگەلێک کە بێجگە لە ناو دێرەکاندا، هیچ نیشانەیەکی مێژوویییان لێ دیار نییە. بۆیە، لەم کۆڕە پسپۆڕانەیەدا میوانداری دەکەین لە سێ مێژووناسی کوردستان بۆ شی کردنەوەی ڕەخنەگرانەی مێژووی خۆمان بە هیوای تێگەیشتنی ڕوونتر لە خۆمان و مێژووی وڵاتەکەمان."
مێژوو نووسانی بەشدار لەم کۆڕە "ئیسماییل مەحموودی"، "یوونس قوربانی فەر" و "بورهان تەفسیری" دەبێت.
دوکتۆر بێهروز چەمەنارا، سەرۆکی بەشی کوردستان ناسی زانکۆ کوردستان بەرێوەبەرایەتی کۆڕەکەی لە ئەستۆ دەبێت.
Your Comment